بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەمیرجەعفەرپەنا خەڵکی بیجاڕ و بەهمەن هۆشمەند” خەڵکی هەمەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دوو دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .
هەروەها سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمە سزای سێدارەی دوو بەندکراویتر بە ناوەکانی “سەجاد ئێقباڵی گراوەند خەڵکی کوهدەشت و مستەفا هەژیر بێهروز” خەڵکی ئەسەدئاوای هەمەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
سەجاد ئێقباڵی نیاگراوەندیش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .