جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی پێنج بەندکراوی عەقیدەتی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی پێنج بەندکراوی عەقیدەتی لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی دوو کەس لە بەندکراوەکان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە ناوەکانی ئامانج کارواجی و ئەرسەلان شێخی سەلمێنراوە.

بە پێی ئیدیعای میدیای فەرمی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلاژی ئێران (میزان) بەبێ ئاماژەدان بە شوێنی جێبەجێ کرنی سزا، ئەم بەندکراوانە بە داعشی ناوبراون و ڕاگەینراوە کە ئەوان تەقینەوەیەکیان ئەنجام داوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێش جێبەجێ کرانی سزا، هێزی تایبەت چوونەتە بەندیخانەی قزڵحسا و سەرجەم ساڵۆنەکانی بەندیخانە داخراوە و لە نێوان بەندکراوان و هێزەکاندا شەڕ درووست بووە، بەندکراوان هەوڵیان داوە ڕێگری لە جێبەجێ کرانی سزا بکەن بەڵام ئەوان بە زۆر ڕاگوێزراون و لە سێدارە دراون.

شایانی باسە ناسنامەی سێ بەندکراوی عەقیدەتی دیکە کە لە سێدارە دراون کاری لە سەر دەکرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین