بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی مستەفا کیفری خەڵکی کەنگاوەر، لە بەندیخانەی رەشت جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
