جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی محەمەد بابایی لە زیندانی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤(٢ی سێپتامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی محەمەد بابایی، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی ئاوایی”دزڵی” سەر بە شاری سەوڵاوا لە زیندانی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین