رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لانیکەم چوار بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی گوڵ کەرەم غوڵامی خەڵکی دزفول لە بەندیخانەی خوڕەماوا یەحیا میری خەڵکی شاری سەحنە لە بەندیخانەی کرماشان، فەرید زارعی و بەندکراوێکیتر “ناسنامەی نادیار” لە بەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە ئەم چوار بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.
