جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی قوباد فەتحی لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی قوباد فەتحی خەڵکی شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین