جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی قوباد فەتحوڵڵاهی لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی قوباد فەتحوڵڵاهی خەڵکی شاری ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

شایانی باسە، ئەم بەندکراوەیە لە ساڵی ١٣٩٨، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین