بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی فەرزاد کەمانگەر خەڵکی پارێزگای لۆڕستان لە بەندیخانەی ناوەندی قەزوین جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
