جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی فواد ئەمینی لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی فواد ئەمینی خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین