بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “عەلی ساعدپەنا” تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “کەڵاتە ئاقازادە”ی سەر بە ئەسفەراین لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم بەندکراوەیە لە رێکەوتی یەکی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”ی کوڕەمامی خۆیی دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
