جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی عماد مرگان لە بەندیخانەی ئەسفەراین

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ( ۱٤ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥ ) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “عماد (قەنبەر) مرگان ” خەڵکی ئاوایی سست سەربە شاری ئەسفراین، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

Previous article
Next article

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین