بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی شەهرام میرزایی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
