بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۱٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ ( ۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی شەهاب (شەمسەدین) عەباسی، خەڵکی ئاوایی “کای” سەربە قەزای سیلوانە لە پارێزگای ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
شەهاب عەباسی تەمەن ٥۲ ساڵ، خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
