جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سەیوان یەعقوبی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ سەر لە بەیانی پێنج شەممە “٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “سەیوان یەعقوبی” تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی عەبدولسەمەد ، خەڵکی ئاوایی بێساران و دانیشتووی مەریوان ، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم بەندکراوەیە ڕۆژی چوارشەممە “٢٦ی بەفرانبار ١٤٠٣” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزراوە .

شایانی باسە سەیوان یەعقوبی پێشتریش لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا و دواتر سزاکەی هەڵپەسێردرابوو و بۆ نێو بەندی گشتی ئەم بەندیخانەیە گەڕێندرابووەوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”ی کەسێک بە ناوی مەسعود خەڵکی ئاوایی “ولەژێر”ی مەریوان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین