بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ خەرمانانی ١٤٠٤(٢١ی سپتەمبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراێک بە ناوی سەعید قوبادی چەڵکی سەرپێڵ زەهاو، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو حەوت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”ی هاوسەرەکەی دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.