بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕوژی شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۴، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “سەجاد حەبیبی” خەڵکی ئیلام، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە ئەم زیندانیە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و بە تایبەتی لە کاتی دەسپێکی شەڕی ئێران و ئیسرائیل تا ئێستا، ٢٨ کەس لە کوردستان لە سێدارە دراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە مانگی ڕابردوودا لە ئاست شەپۆلی نوێی سەرکوت و لە سێدارەدان هۆشداری داوە و داوای هەنگاوی بەپەلەی رێکخراوەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی ڕاگیرانی لە سێدارەدانەکانی کردووە ، نیگەرانیەکان لەمبارەوە بەردەوامن.