جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

هانا، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “ئەمیر رەزا قوبادی، مەجید حاتەمی و سەجاد حاتەمی” خەڵکی کوهدەشت بە تۆمەتی ” دزی بە زەبری چەک” لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوانە پێشەر لە ساڵی ١٤٠٣ بە تۆمەتی (موحاربە لە ڕێگای چەک کێشان، بەشداری لە دزی بە زەبری چەک و دروست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن لە نێوان شارۆمەندان) لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلایەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین