جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ جوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤(٢٤ی سپتەمبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەحمەدرەزا گراوەند، فەرشاد گراوەند هەردووکیان خەڵکی کوهدەشت و ئەمیر(ناوی خێزانی نادیار) خەڵکی تاران، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم سێ بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین