جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئیلام و سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۲٤ی خەرمانانی ۱٤۰٤، (۱٥ی سپتەمبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی سابر کوشافەر، خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کرا.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۱٤۰٤، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی مەجید سولەیمانی و ئەحمەد حەقی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبە جێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دۆسیەگەڵێکی جیاجیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین