بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “بەهرام هداوەند خانی خەڵکی وەرامین ، ئەمیر جەلالی خەڵکی تاران و ئەبولفەزڵ کەریمی” خەڵکی کەرەج ، لە بەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ بەهرام هداوەند خانی ، ١٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” و دوو بەندکراوەکەی دیکەش چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .