هانا : سەر لە بەیانی سێشەممە “١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣” سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەشکان کازمی” خەڵکی قەزای گواوی شاری گەیلانغەرب ، “محمەد شەهیدی و مزەفەر شەهسەواری” خەڵکی کرماشان ، لە بەندیخانەی دیزڵاوا جێبەجێ کرا .بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم سێ بەندکراوەیە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر کراون و لە سێ دۆسیەی جیاجیا لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .ئەشکان کازمی ئەندامی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو .