جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەم سێ بەندکراوەیە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “محەمەد رەزا بەدوی تەمەن ٤٧ ساڵ، خێزاندرا باوکی چوار منداڵ، خەڵکی ئاوایی “کۆسی” سەر بە قەزای نازلوی ورمێ، رەزا مەولایی تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “قۆلنجی” سەر بە قەزای ئەنزەلی ورمێ و مەهدی (ناوی خێزانی نادیار) سەلمێنراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، محەمەدرەزا بەدوی و رەزا مەولایی لە ساڵی ١٣٩٨، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.

هەروەها پێشتر مەهدی بە تۆمەتی هاوشێوەی ئەوان دەستبەسەر و سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراووە.

شایانی باسە بە هەژمار کردنی ئێعدامی ئەم سێ بەندکراوەیە لە ڕۆژی هەینی تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لانیکەم پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە سێدارە دراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین