بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ساسان مێهرانی خەڵکی هەرسینی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
