جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ساسان لوڕستانی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، (۲۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ساسان (ئێحسان) لوڕستانی  “خەڵکی ئاوایی “توە لەتیف” سەر بە شاباد، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کراوە.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین