جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەک لە زیندانی مەلایر

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “حەسەن مەنسوری” خەڵکی ئیلام ، لە زیندانی مەلایر جێبەجێ کراوە .

ئەم زیندانیە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هوشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین