جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەک لە شوێنی گشتی لە شاری بۆکان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “ئیلیا خەڵیفەزادە” تەمەن ٢٠ ساڵ ، خەڵکی سەقز ، لە شوێنی گشتی (لە پێش چاوی خەڵک) لە بەردەم زیندانی بۆکان جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٣، دەستبەسەر کرا و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” کە بووە هۆی قەتڵی “نیان چەڵەبیان” کچی تەمەن شەش ساڵی خەڵکی بۆکان ، سزای لە سێدارەدان لە شوێنی گشتی بە سەردا سەپێندرابوو .

ئەم حوکمە دوای پشتڕاست کرانەوە لە دادگای باڵای وڵات ، ئەمڕۆ جێبەجێ کرا .

شایانی باسە نیان چەڵەبیان لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوای ئەوەی ئازار درا و دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر ، گیانی لە دەستدا .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین