بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “ناسر نەبیزادە” کوڕی قوربانعەلی ، خەڵکی ئاوایی “گەجین”ی سەر بە شاری ورمێ ، لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە : ئەم زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسە و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .