بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “موراد دلایی میلان” خەڵکی ئاوایی “مەسجدلو”ی سەر بە چاڵدران ، لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کراوە .
موراد دلایی خێزاندار و باوکی ٧ منداڵ بوو .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم زیندانیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .