بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “سیروس جەعفەری” خەڵکی کرماشان ، لە زیندانی دیزڵاوا جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا : ئەم زیندانیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .