بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “مۆشیر عوسمانزادە” کوڕی تاهیر ، خەڵکی ورمێ ، لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم زیندانیە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .