جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەک لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: سەر لە بەیانی سێشەممە ٣١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “مەهدی خۆڕەمی” تەمەن ٢٠ ساڵ ، خەڵکی کەنگاوەر، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم زیندانیە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین