جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەک لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “کیانوش خوسرەوی” خەڵکی سیابید عەلیادەری سەر بە کرماشان ، لە زیندانی دیزڵاوا جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم چالاکی مەدەنیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، سزای دەرکراو بەبێ ئاگادار کردنەوەی ڕای گشتی و لە بارودۆخێکی ناڕوندا جێبەجێ کراوە و تا ئێستا هیچ جۆرە ڕاگەینراوێکی فەرمی لە لایەن دامەزراوە دادوەری و بەرپرسانی زیندانەوە لەمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین