جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد لە زیندانی نەهاوەند

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “ئەحمەدعەلی مەهدی نژاد” خەڵکی سەحنە ، لە زیندانی نەهاوەند جێبەجێ کراوە .

ئەم زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین