بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “رەحیم ئەمیری” خەڵکی هەرسینی کرماشان ، لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کراوە .
رەحیم ئەمیری ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان ڕاگوێزرابوو .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواترسزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .