جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد لە زیندانی بەندەرعەباس

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی سێشەممە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “یوسف ئیسماعیلی” کوڕی محەمەد ، خەڵکی سەردەشت ، لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس جێبەجێ کراوە .
یوسف ئیسماعیلی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم زیندانیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین