جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەکی دیکەی کورد لە زیندانی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “کورۆش جەلیلی” خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین