بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “سەفەر عەلی کیفری” خەڵکی کەنگاوەر، لە زیندانی کرمان جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.