بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی عەقیدەتی کورد بە ناوی “مەهدی ئەسغەر زادە” کوڕی عەبدولکەریم و خەڵکی جوانڕۆ، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ سزای سێدارەی ئەم زیندانیە بەبێ ئەنجامدانی کۆتا چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری جێبەجێ کراوە.
مەهدی ئەسغەرزادە پێشتر لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لە ئەنجامی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر خراپی بارودۆخی زیندانیانی عەقیدەتی لە لایەن بەپرسانی زیندانەوە لێدرابوو و لە ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە مانی لە خواردن گرتبوو.
شایانی باسە ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٥، لە پێکدادانێکی چەکداری سوپای پاسداران لە دەوروبەری جوانڕۆ لەگەڵ گروپێک کە هێزەکانی حکومەت بە داعش لە قەڵمیان دابوون ، دەستبەسەر کرا و سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.