جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد لە زیندانی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “مێهران نەسریزەر” کوڕی بەهیە و یەدێ ، خەڵکی سنە ، بەبێ کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .

مێهران نەسیریزەر تەمەن ٣٠ ساڵ و دەزگیراندار بوو .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی قەتڵ دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین