بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “محەمەد ئەمینی” خەڵکی ئیلام، لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم زیندانییە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئانقەست» دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو.