جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زابت ئەلدین عادڵ جەنگجو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “زابت ئەلدین عادل جەنگجو” خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، خەڵکی ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم بەندکراوەیە ١٣ مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین