جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی راستین کەرەمی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی یەکشەممە ٣٠ سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢١ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “راستین کەرەمی” خەڵکی شاری سنە، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، راستین کەرەمی نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها