جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو زیندانی کورد لە زیندانەکانی خوڕەماوا و ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “سابر عەزیزپور” تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی بەراتعەلی ، خەڵکی هەرسینی سەر بە کرماشان، لە زیندانی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە؛ ئەم زیندانیە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

هەروەها لە سەر لە بەیانی هەمان ڕۆژدا واتە یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، سزای سێدارەی زیندانیەکی دیکەش بە ناوی “ئێقباڵ عەبدالی” خەڵکی ئیلام ، لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم زیندانیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین