بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سزای سێدارەی دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی “موسلم جەلالی و محەمەد گەڵوسی” خەڵکی کرماشان، لە زیندانی دیزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ موسلم جەلالی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆەتی “موحاربە” لە ڕێگای دزی کردن بە بەکارهێنانی چەک دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.
هەروەها محەمەد گەڵوسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.