جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو زیندانی کورد لە زیندانی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی “مەسعود ناسری” خەڵکی کرماشان و “ئەردەشێر سوڵتان ئابادی” خەڵکی هەرسین ، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا .

بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو .

شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە خێزاندار ، خاوەن منداڵ و خزمی یەکتر بوون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین