جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو زیندانی دیکە لە زیندانی قزڵحساری کەرەج

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی دوو زیندانی لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەسغەر وەتەن پەرەست ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” و حەمید فازڵی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین