بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤(٢١ٚی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئێقباڵ خەزایی و ئەحمەد (ناوی خێزانی نادیار)” هەردووکیان خەڵکی سەحنەی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست لە دۆسیەی جیادا دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.
