بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “رەحیم بەرین” کوڕی عەزیز و خەڵکی مەهاباد و “جەمال نەبورە” کوڕی محەمەد و خەڵکی ئاوایی “خانەگێ”ی سەر بە مەهاباد ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .