بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “محەمەدعەلی دەرەکە تەمەن ٥٤ ساڵ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و سیاوەش یاری” تەمەن ٦٧ ساڵ ، خێزاندار و باوکی منداڵێک، لە بەندیخانە ئەردەکانی یەزد جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .