جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی سنە و کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٧ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی نەریمان سوری خەڵکی ئاودانان، لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا بەندکراوێکی تر بە ناوی ویهان شامحەمەدی خەڵکی شاری سنە، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە لە سێدارە دراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا. نەریمان سوری پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە”مادە هۆشبەرەکان” و ویهان شامحەمەدی حەوت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین